
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین، تا پاره‌ی مووچه خه‌رج بكرێت.
باسک نێت
لەوبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەکەین، لەپێش جەژنی ڕه‌مه‌زانیشەوە ئامادەکاریمان کردووە، بەشێک لەدامودەزگاکان لیستی مووچەی مانگی چواریان ئامادەکردووەو ڕەوانە وەزارەتی دارایی هەرێمیان کردووە.
ئەو سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ئەو وەزارەتانەی لیستی مووچەیان تەواو نەکردووە، بڕیارە لەڕۆژی یەکشەممەوە لیستەکانیان تەواوبکەن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن، دواتر ئەوانیش ڕەوانەی بەغدای دەکەن.
ئەو سه‌رچاوه‌یه وتی: چاوەڕوانی هاتنی پارە دەبین لەبەغداوە، بەگەیشتنی پارەکەش، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکەین.