عێراقهەواڵ

کارەساتێک لە بەغدا و شەش ئەندامی یەک خێزان گیانیان لە دەستدا

کەمێک پێش ئێستا کارەساتێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویداو بەهۆیەوە شەش ئەندامی یەک خێزان سوتان و گیانیان لە دەستدا​.

باسک نێت

بەپێی زانیارییەکان، لە ناوچەی زوییەی شاری بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

سەبارەت بە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە تا ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەک بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکەو چاوەڕێ دەکرێت ڕونکردنەوە لەوبارەوە بڵاوبکەنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close