
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەغدای بەرووەو واشنتۆن بەجێهێشت و سەردانەکەش چەندین دۆسێی ستراتیژی و گرنگ لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەیەکی حکومیش ئامانجەکانی سەردانە دەخاتەڕوو.
باسک نێت
🔻 سودانی لەسەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاو ئەنتۆنی پلینکن وەزیری دەرەوەو وەزیری بەرگری و چەندین کۆنگرێسمانی ئەمریکی کۆدبێتەوە
🔻بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ئەو وەفدەی یاوەری سودانی دەکەن پێک دین لەوەفدیکی پەرلەمان و بزنزمانان و نوێنەری چەندین بواری دیکەی ستراتیژی
🔻 وەفدە یاوەرەکەی سودانی هیچ بەرپرسێکی باڵای سەربازی و ئەمنی لەخۆناگرێت ، ئەوەش ئەوە دەکەیەنێت بۆ لەمەودوا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق ئەمریکا تەنها ئەمنی وسەربازی نابێت، بەڵکو پەیوەندییەکان فراوانتردەبن وەکو کاراکرانی دۆسێی ئابوری و گەشەپێدان و دروستکردنی پەیوەندی دووقۆڵی وەکو دوو هاوبەشی ستراتیژی .
🔻 سودانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا پرۆژەی گەشەپێدانی ستراتیژی و توانای عێراق بۆ گرێدانی کەنداو بەئەوروپاوە تاوتوێدەکات لەگەڵ پرۆژە ستراتیژییەکانی غاز.
🔻 سودانی و لایەنی ئەمریکی تاوتوێی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن لەعێراق و هەردولا پێیان وایە کاتی ئەوە هاتووە پەیوەندییە ئەمنییەکان ئاراستەبکرێت رووەو پەیوەندی دووقۆڵی نێوان وڵاتان، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیدان.