عێراقكوردستانهەواڵ

هاوڵاتییەکی چەمچەماڵ دوای ١٥ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

باسک نێت – چەمچەماڵ

دوای ١٥ڕۆژ لە بێ سەروشوێن بوونی، تەرمی ھاووڵاتیەکی چەمچەماڵ لە سامەڕا دۆزرایەوە کە لە رێگەی چوونی بۆ عەمرە بێ سەروشوێن ببوو.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، وەستا یونس کە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە وەستای چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل بوو دوای ئەوەی ویستویەتی بچێتە عومرە لەڕۆژی ٢١ی ڕەمەزانەوە لەماڵ دەرچووە بێ سەرو شوێن بووە.

بەھەوڵی ھێزەکانی ئاسایش ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و لەپزیشکی دادی بەغدادە و بڕیارە سبەینێ یەکشەممە تەرمەکەی بھێنرێتەوە چەمچەماڵ.

کەسوکارەکەی دەڵێن ھۆکاری کوژرانی ئەو ھاوڵاتییە نازانن و لە لێکۆڵینەوەکانی ھێزە ئەمنیەکانیشدا ھۆکاری کوژرانی ئاشکرانەکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close