ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

نرخی کاڵا و شتومەک دادەبەزێت

د. نەبیل مەرسوومی: دابەزینی به‌هاى دۆلار بۆ 1630 دینار نرخی کاڵاکان داده‌به‌زێنێت

د. نەبیل مەرسوومی، پسپۆڕی ئابوری عێراق ڕایگەیاند کە دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا بۆ 1630 دینار بۆ هەر دۆلارێک لە ئێستادا، گرنگییەکی زۆری هەیە و کاریگەرییەکی ئەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕدا دەبێت.

دەشڵێت: ئەگەر بەهای دۆلار لە نێوان 1600 بۆ 1630 دیناردا جێگیر بێت، ئەوا لە ماوەی داهاتوودا پاشەکشە و دابەزینی ڕوونی نرخی کاڵاکان دەبینین، گوتیشی: “چونکە بازرگانان لە بنەڕەتدا و پێش گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نرخی دینار، نرخی کاڵاکانیان لەسەر بنەمای 1600 دینار بۆ هەر دۆلارێک دیاری کردبوو”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close