كوردستانهەواڵ

وەزیری پەروەردە: لەم كابینەیەدا ڕێژەی نەخوێندەواری لە %24 ەوە بۆ لە %16 دابەزیوە

وەزیری پەروەردە: لەم كابینەیەدا ڕێژەی نەخوێندەواری لە %24 ەوە بۆ لە %16 دابەزیوە

باسک نێت
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەم كابینەیەدا سەرەڕای ئەوەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژكراونەتە گرێبەست لەهەمان كاتیشدا پێنج هەزار و 88 مامۆستاش لە گرێبەستەوە كراون بە هەمیشەیی، ئەوەش دەخاتەڕوو هەر لەم كابینەیەدا ڕێژەی نەخوێندەواری لە %24 ەوە بۆ لە %16 دابەزیوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمی ئاشكراكردنی نەخشە و دیزایینی نوێی باڵەخانەی قوتابخانەكاندا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە كابینەی نۆیەمدا، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ كراونەتە گرێبەست و پێنج هەزار و 88 مامۆستای دیكەش لە گرێبەستەوە كراونەتە هەمیشەیی، كە كۆی گشتی دەكاتە 43 هەزار مامۆستا.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەم كابینەی حكومەتی هەرێمدا نۆیەمدا نەخوێندەواری بەڕێژەی لە 8% دابەزیوە، بەپێی ئامارەكانی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕێژەی نەخوێندەراری لە 24% دابەزیوە بۆ لە 16%، ئەوەش دەستكەوتێكی گرنگە و بنكەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری ڕۆڵی كارایان گێڕاوە.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، جێگەی 60 هەزار قوتابی ئاوارە و پەنابەر لە ناوەندەكانی خوێندن كراوەتەوە، كە لە هەرێمی كوردستانن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close