كوردستانهەواڵ

لەكەركوك چاودێری پەیجەكانی سۆشیال میدیا دەكرێت

لەكەركوك چاودێری پەیجەكانی سۆشیال میدیا دەكرێت

باسک نێت – کەرکوک
لەكۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای كەركوك، بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی وەتەنی راسپێردرا چاودێری سۆشیال میدیا بكات و هەر پێگەو پەیجێكی سۆشیال میدیا بوە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان و دروستكردنی ئاشوب، دایبخەن.

هەواڵەكە لەزاری سەرچاوەوە لەزۆربەی ماڵپەڕەكان بڵاوبوەتەوەو هێشتا بەفەرمی پشتراستنەكراوەتەوە.

لەنێو هەواڵەكەدا، بەهیچ شێوەیەك ئەو بابەت و پۆستانە روننەكراونەتەوە كە دەچنە چوارچێوەی بابەتە قەدەغەكراوەكان و بەهەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان لەقەڵەن دەدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close