
رۆیتەرز: ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كردە لەسەر باشوری بەیروت
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل زنجیریەك هێرشی ئاسمانیان كردە سەر باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان و دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیستراوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: بارەگای سەرەكی سەربازی حزبوڵایان لە هێرشێكی فراوانی ئاسمانیدا لە بەیروتی پایتەخت كردووەتە ئامانج، كە ناوەندی سەركردایەتی و كۆنتڕۆڵی حزبوڵایە.
لای خۆیەوە، پەیامنێری كەناڵی سكای نیوز لەزاری میدیاكانی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە: حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتی حەسەن نەسڕوڵا ئامانجی هێرشەكەی ئیسرائیل بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




