تەندروستیكوردستانهەواڵ

سلێمانی؛ بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان (14) شوێن داخران

بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا،قائیمقامییەتی سلێمانی (14) شوێنی داخست.



له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌رپێچی كردن له‌ بڕیار و رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت (14) شوێنی كاركردنی داخست و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.


وتیشی، به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك رێكاری خۆپارێزی، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، ژوری ئۆپەراسیۆنه‌كان له‌سلێمانی بڕیاری داخستنی ئەو شوێنانه‌ی داوه‌، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه‌ به‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئەو شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند بكرێته‌وه.


وتیشی، ئەو شوێنانەی داخراون بریتین لە( شوێنه‌ داخراوه‌كان،‌ كافتریا و گازینۆ، چێشتخانه‌ و چایخانه، سارده‌مه‌نی و شیرینی، نانه‌وانخانه هۆڵه‌كانی وه‌رزش)‌،، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن،خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close