عێراقهەواڵ

دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینانی عیراق دەستپێدەكات

باسک نێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینانی عیراق دەستپێدەكات و داوا لەو تویژە دەكرێت، هەركاتێك كورتەنامەیان پێگەیشت بچن مووچەكانیان وەربگرن.
حوسام عەبدولستار جێگری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عیراق، ، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند، بە رێنمایی وەزیری دارایی و بەدواداچوونی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، بەهۆی نزیكبوونەوەی هاتنی جەژنی رەمەزان، هاوكاتی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی نیسان لەگەڵ پشووی جەژن، خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی نیسانی 2025 رایدەگەیەنن.

جێگری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، داوای لەخانەنشینان كردووە، كاتێك كورتە نامەیان پێدەگات، سەردانی شوێنەكانی پارەدان بكەن بۆ ئەوەی مووچەكانیان وەربگرن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close