“سەرژمێری کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێت”
باسک نێت
هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئەنجامی سەرژمێریی گشتی، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق دەگۆڕێت، ”لەبەرئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بۆ هەر 100 هەزار هاووڵاتییەک، یەک کورسیی پەرلەمان دیاری دەکرێت.”
”ئاماژەکان پێمان دەڵێن، ژمارەی دانیشتووانی عێراق نزیک دەبێتەوە لە 45 ملیۆن کەس، کەواتە بەپێی دەستوور، دەبێ 450 کورسیی پەرلەمانی بۆ دیاری بکرێت.”
”ئەگەر لە ماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستووری تایبەت بە هەرێم نەنووسرێت و دەنگی لەسەر نەدرێت، بێگومان دەبێ بەگوێرەی دەستووری عێراق، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ شەش ملیۆن و 700 هەزار کەس، بۆ نزیکەی 67 کورسی کەم بکرێنەوە، چونکە دەستوورەکە بۆ هەر 100 هەزار دانیشتوو یەک کورسیی پەرلەمانی دیاری دەکات.”