جیهانهەواڵ

ئێران پایتەختی وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوە، پایتەختی ئیداری دەوڵەت لە تاران بگوازێتەوە و بە کردەوە هەنگاوەکانی پڕۆسەی گواستنەوەکەی دەستپێکرد.

باسک نێت

مەسعود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، جێگری یەکەمی، محەمەد ڕەزا عارفی ڕاسپارد، پلانێک بۆ گواستنەوەی پایتەخت ئامادە بکات.

پزشکیان وتی: چیدیکە ناتوانین ئەو پرسە دوا بخەین، چونکە لە ئاییندەدا ئێران ڕووبەڕووی کێشەی ژینگەیی و زۆر گرفتی دیکە دەکاتەوە.

پزشکیان لە 7ی ئەیلولی ڕابردوودا ڕایگەیاند، زۆر پێویستە پایتەختی کۆماری ئیسلامی لە تارانەوە بگوازرێتەوە بۆ کەناراوەکانی کەنداو، چونکە تاران گرفتاری چەندین کێشەیە، کە ناکرێت بە شێوەی دیکە چارەسەر

بکرێن.

 

 

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close