
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتۆن (48) رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزاكرد، به‌ڵام له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران ته‌نیا (4) رێككه‌وتن و یاداشتی ئیمزا كرد.
زه‌یدی و مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له تاران سه‌رپه‌ره‌شتی مه‌راسیمی ئیمزاكردنی (4) رێككه‌وتن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان كرد، كه ئه‌مانه‌ن:
رێككه‌وتنی گواستنه‌و گه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی زه‌مینی كاڵا.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ درێژکردنەوەی هێڵی ئاسنی کرماشان- خوسرەوی- خانەقین- بەغداد.
یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ده‌سته‌خوشك له‌نێوان شاره‌وانی به‌غدادو تاران.
یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و راهێنانی توانا مرۆییه‌كان.
له‌لایه‌نی عێراق ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر رێككه‌وتن و یاداشته‌كان كرد بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی (ده‌ره‌وه، كاره‌با. دارایی، پلاندانان به‌وه‌كاله‌ت).
سه‌باره‌ت به‌و قسه‌وباسانه‌ی له‌باره‌ی هه‌وڵی نێوه‌ندگیری عه‌لی زه‌یدی له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران ده‌كران، به‌وپێیه‌ی زه‌یدی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له واشنتۆن سه‌ردانی تارانی كرد، عه‌باس عێراقی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كێشه‌ی نێوه‌ندگیریان نییه‌و وڵاتانێك هه‌ن كه نێوه‌ندگیریان له‌نێواندا ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ئاڵوگۆڕی په‌یامیشیان نییه.




