
هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا چوونەتە نێو خاکی ئێرانەوە
باسک نێت
ڕۆژنامەی تەلێگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، شەوی هەینی، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی گیرخواردوو، چوونە ناو قووڵایی خاکی ئێرانەوە، لەکاتێکدا ئیران هەڕەشەی ئەوە دەکەن هەر هێزێکی بێگانە بێتە سەر خاکەکەیان هەموویان دەکوژن و زۆر بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە.
جگە لەمەش بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، لە ئەنجامی تێکشکاندنی فڕۆکەکەدا دوو فڕۆکەوان بێسەروشوێن بوون، هەر دوێنێش یەکێکیان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دۆزراوەتەوە، ئێستاش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانەکەی دیکە لە نێو خاکی ئێران بەڕێوەدەچێت و هەر یەکە لە هێزەکانی ئەمریکا و سوپای پاسداران کێبڕکێ لەسەر دۆزینەوەی دەکەن.
سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە، هێزی ئاسمانی ئەمریکا لایەنی کەم حەوت فڕۆکەی جەنگیی لەدەستداوە




