
رۆیتەرز:
سوپای ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەگەری وەشاندنی گوزرێكی چەند هەفتەیی لە ئێران
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا، لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویكردووەتەوە، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەردەوام بۆ چەند هەفتەیەك دژی ئێران، ئەگەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێران بدات، ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە ململانێیەکی زۆر مەترسیدارتر لەوەی پێشتر بینراوە.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو پلانەی کە ئەمجارە لە ئارادایە ئاڵۆزترە، یەكێك لە بەرپرسەكان وتویەتی، سوپای ئەمریکا رەنگە لە هەڵمەتێکی بەردەوامدا، دامەزراوە دەوڵەتی و ئەمنییەکانی ئێران بکاتە ئامانج، نەک تەنها ژێرخانی ئەتۆمی، رەتیشکردەووتەوە وردەکاری دیاریكراو بخاتەڕوو.
شارەزایان دەڵێن، ئەو مەترسییانەی روبەڕوی هێزەکانی ئەمریکا دەبنەوە زۆر زیاتر دەبن لە ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیەدا دژی ئێران، کە جبەخانەیەکی موشەکیی ترسناکی هەیە، هەروەك وەشاندنی گورزی تۆڵەسەندنەوە لە ئێرانەوە مەترسیی سەرهەڵدانی ململانێی ناوچەیی زیاد دەکات.
بەوتەی هەمان بەرپرس، ئەمریکا به تەواوی پێشبینی دەکات ئێران وەڵام بداتەوه، كە ئەمەش دەبێتە هۆی لێدانی یەكترو هێرشی تۆڵه سەندنەوە بۆ ماوەیەكی زەمەنی.




