قسه‌كه‌رێك به‌ناوى سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار نهێنییه‌ك ئاشکرادەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “خودى ناتانیاهو گڵۆپی سەوزى هه‌ڵكردووه بۆ هێرشکردنەسەر ئامێرە بێتەلەکانی دەست چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان”.
عومێر دۆستری قسەکەر بەناوی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار نهێنییه‌كى له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر ئامێره بێته‌له‌كانى چه‌كدارانى حزبوڵڵا ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند: “خودى سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل گڵۆپی سەوزى هه‌ڵكرد بۆ هێرشکردنەسەر ئه‌و ئامێرە بێتەلانه‌ى به‌دەست چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه بوون”.
عومێر دۆستری وتیشی: “ناتانیاهو لە چوارچێوەی قسەکانی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرایکردووە کە ڕەزامەندیداوە لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە”. لەگەڵ ئەوەی پێشتر پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە پشتیوانیی ئەو هێرشەی کردبێت بۆ سەر ئامێرەکانی بێتەلی دەستی چەکدارانی حزبوڵڵا.
لە مانگى نۆى ئه‌مساڵدا و له چه‌ند كاتێكى جیاوازدا، هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى كرایه‌سه‌ر ئامێره بێته‌له‌كانى حزبوڵڵاى لوبنانى کە بە (پەیجەر) ناسراون و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه، كه له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا، ئامێره بێته‌له‌كان له چركه‌یه‌كدا سه‌رجه‌میان ته‌قینه‌وه.
باسک نێت