جیهانهەواڵ

یەکێتی ئەورووپا رێککەوتنی ئاسانکاریی ڤیزای لەگەڵ رووسیا هەڵپەسارد

یەکێتی ئەورووپا بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی تەواوەتی رێککەوتنی ئاسانکاریی ڤیزا لەگەڵ رووسیا.

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە فەرمی رێککەوتن لەسەر هەڵپەساردنی رێککەوتنی ئاسانکاریی ڤیزا لەگەڵ رووسیا ئەمەش دوای رێککەوتنەکەی هەفتەی رابردوو وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا هات.

بڕیارەکە لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بڕیارەکە، نرخی پێدانی ڤیزا لە ٣٥ یۆرۆوە بۆ ٨٠ یۆرۆ زیاد دەکرێت، هەروەها کۆنسوڵخانەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەتوانن داوای بەڵگەنامەی زیاتر بکەن و چەندین داواکاریی سنووردار بکەن.

لە شەشی ئەیلوولدا کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیازێکی بۆ هەڵپەساردنی ئاسانکاریی پێدانی ڤیزای لە نێوان یەکێتی ئەورووپا و رووسیا پەسەند کرد.

‎بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کردووە کە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییە رێککەوتوون لەسەر هەڵپەساردنی تەواوەتی رێککەوتنی ئاسانکاریی ڤیزا لە نێوان یەکێتی ئەورووپا و رووسیا.

بۆرێل جەختی لەوەشکردەوە کە ئەو داواکاریانەی کە لەمەودوا پێشکەش دەکرێن بە لێکۆڵینەوەی تونددا تێدەپەڕن، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەریەک لە پۆڵەندا، فینلاند و چیک داوای قەدەغەکردنی تەواوەتی هاووڵاتییانی رووسیایان کردووە.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەورووپا کە دراوسێن لەگەڵ رووسیا دەتوانن لەسەر ئاستی نیشتمانی رێوشوێنی خۆیان بۆ سنووردارکردنی هاتنەناوەوەی هاووڵاتییانی رووسیا، بگرنەبەر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close