عێراقكوردستانهەواڵ

باسک نێت پلانێکی ڕاکان جبوری ئاشکرا دەکات

پلانێکی ڕاکان جبوری ئاشکرا دەکات

ڕاکان جبوری بە سوێندخواردنی وەک ئەندامی ئەنجومەن ڕێگری دەکات دەسەڵاتی کەرکوک بکەوێتە دەست کورد

باسک نێت – کەرکوک

ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی دەخوات بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگا بکات.

بەپێی بانگەوازێکی محەمەد شەیاع سودانی بڕیارە کۆبوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کارا بێت.

بەپێی یاسا بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات تا ئەو کاتەی لایەنە براوەکان دەگەنە ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگاکە.

بە پێیی زانیاریەکانی باسک نێت ڕاکان جبوری ئەگەر سویندی یاسای بخوات دەبێتە بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە بەپێی یاسا دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا تا ئەو کاتەی لایەنەکان دەگەنە ڕێککەوتن.

بەهۆی ئەوەی ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی پارێزگای کەرکوک بە سوێند خواردنی وەک ئەندامی ئەنجومەن پۆستی پارێزگار لە دەست دەدات بەڵام بەو پێیەی ناوبراو سەرۆکی ئەنجومەن دەبێت دەتوانێت وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بە ئەرکی پارێزگاری شارەکەش هەڵبستێت.

ئەگەر ڕاکان جبوری سوێندی یاسایی نەخوات وەک ئەندامی ئەنجومەن ئەوا پەروین فاتیح لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و لەو حاڵەتە بەفەڕمی دەسەڵاتی پارێزگای کەرکوک دەکەوتە دەست یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close