كوردستانهەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا: زیاتر لە (1500) خوێندکارى دیکە لەزانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم وەرگرتنى زیاتر لە (1500) خوێندکارى دەرچوى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم  لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، له‌ پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو دەرچوانەى قۆناغى (12) ى ئامادەیى کە ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵایان کردەوە، لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان (1521) خوێندکارى دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2021-2022) گەڕایەوە.

وەزارەتەکە داواى لەو خوێندکارە وەرگیراوانە کردوە کە هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

ئەمساڵ پرۆسەى وەرگرتنى خوێندکارانى دەرچوى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان ناڕەزایى زۆرى خوێندکارانى لێکەوتەوە، لەسەر بنەماى ئەو ناڕەزاییانە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گۆڕانکارى لەمیکانیزمى  وەرگرتندا کرد و ژمارەیەکى زیاتر لە خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close