عێراقكوردستانهەواڵ

دواین زانیارى لەبارەى پرۆسەى دەنگدان لە کەرکوک

باسک نێت

ئۆفیسى کۆمسیۆنی کەرکوکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردندا نییە.

هاوکات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک رایگەیاند، پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەمان ئەنجامداو رێگریمان کردووە لە هەر پێشێلکارییەکى ئەمنى.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک راشیگەیاند، هیچ بەربەستێک لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردندا نییە، هیچ فشارێکیش لەسەر ئەندامان نییە و پلانی ئەمنی بۆ دەنگدان بەپێی پلان دەڕوات.

لەبەیانى ئەمرۆوە دەست بە پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان کراوەو بریارە تا کاتژمێر شەشى ئێوارە بەردەوامى هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close