عێراقهەواڵ

هەمواری بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

هەمواری بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت-باسک نێت

هەموارى بودجەى گشتیى عێراق لەلایەن تیمى راوێژکارانى سەرۆکوەزیرانەوە کارى لەسەر کراوە، تێیدا خشتەى داهات و خەرجى بۆ ساڵى 2024 گۆڕانکارى تێدا دەکرێت، تاوەکو لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە.

خەرجى بودجەى ساڵى 2024 دەگاتە 224 تریلیۆن دینار، پێشبینی دەکرێت کورتهێنانەکەى 84 تریلیۆن دینار دەبێت، کە 20 تریلیۆن دینارى لە ساڵى 2023 زیاترە.

پەرلەمانى عێراق 30 رۆژ وەرزى یەکەمى کارکردنى بۆ ئەمساڵ درێژکردەوە و پشووەکەى دواخست. سۆران عومەر دەڵێت، “ئەگەر پەرلەمان بکەوێتە پشووشەوە، بۆ هەموارى بودجە دەتوانێت کۆببێتەوە”.

یاسای بودجەى گشتیى عێراق بۆ سێ ساڵە، قەبارەکەی نزیکەى 200 تریلیۆن دینارە، بەڵام کورتهێنان بڕى پارەکەى زیاتر دەکات.

پشکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ 102 تریلیۆن دینارە، کە هەردوو بودجەى بەکاربردن و وەبەرهێنان دەگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close