
37 كەس بەهۆی لافاوەكەی شاری ئاسەفییەوە گیانیان لەدەستداوە
باسک نێت
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەكەی شاری (ئاسەفی)ی مەغریبەوە گیانیان لەدەستدا، بۆ 37 كەس بەرزبووەوە، ئەمە بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز).
دەسەڵاتدارانی مەغریب رایانگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە دوێنێ لافاو لەناوچەی (ئاسەفی)ی كەناراوی زەریای ئەتڵەسی دروستبووە، كە بە دووری 330 كیلۆمەتر دەكەوێتە شاری رباتی پایتەختەوە.
دوای حەوت ساڵ وشكەساڵی كە بووە هۆی بەتاڵبوونەوەی ئاوی هەندێك لە بەنداوەكان، ئەمساڵ مەغریبی عەرەبی بارانی بەخوڕو بەفربارین لە چیاكانی ئەتڵەس بەخۆوە دەبینێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




