عێراقكوردستانهەواڵ

وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون درێژ دەکرێتەوە

باسک نێت

🔷وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، بۆ رەخساندنی هەلی زیاتر ماوەی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژدەکرێتەوە و تاوەکو 1ی مانگی (شوبات/2) بەردەوام دەبێت.

🔶وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ دەکرێتەوە.

🔷ئاماژە بەوەشکراوە، بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تاوەکو 1ی مانگی (شوبات/2) درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close