
🔻ژیان سابیر- بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی شارستانیی سلێمانی:
“کەمترین مووچەی خانەنشینان دەبێتە 500 هەزار دینار”
باسک نێت – سلێمانی
ٔ”مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق دەكرێت”
🔹 سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد و کەمترین مووچەش 500 هەزار دینار دەبێت.
🔹پێمان راگەیەندراوە ئامادەکاریی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد بکەین و تاوەکو درەنگان سەرقاڵی ئامادەکارییەکان دەبین.
🔹تاوەکو ئێستا نازانین کەی ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەو بڕیارە یارمەتییەکی زۆری خانەنشینان دەدات، چونکە لێرە نزیکەی 47 هەزار خانەنشینمان هەیە و زۆرێکیان 20 ساڵ خزمەتیان هەیە بەڵام 220 هەزار وەردەگرن.
🔹بەپێی بڕیارەکە کەمترین مووچەی خانەنشینان دەبێت بە 500 هەزار و، ئەو بڕیارەش دەبێتە هۆی باشترکردنی ژیانی خانەنشینانی هەرێم.