عێراقكوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد بکات

باسک نێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەکۆبوونەوە چارەنووسسازەکەی ئەمڕۆیدا، چەندین بڕیارو ڕاسپاردەی گرنگی دەرکرد.

🔸 بڕیاریدا داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات و وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت: لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد کراوەو چاوەڕێی بەغداین.

🔸وەزیری دارایی هەرێم، ڕاپۆرتێکدا چەند میکانیزمێکی خستەڕوو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لەبوواری داهاتە نانەوتییەکان و چۆنیەتیی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوورو یاساکانی بوودجەی فیدراڵ و بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ.

🔸ئەمەش وەک دەستپێشخەری حکومەتی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە، بەجۆرێک بابەتی داهاتەکان، نەبێتە ڕێگر لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، لەپێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

🔸ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی و وەفدی دانووستانکاری ڕاسپارد، ئەوەی لەیاسا بەرکارە فیدراڵیيەکان دەستنیشانکراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو، بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

🔸 حکومەتی هەرێم هیچ کات دژی بەبانکیکردن (تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەبووەو نابێت، گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خوودی پرۆسەکە، تا بەئاسانی پرۆسەکە تەواوبکرێت لەڕێگەی ئەو بانکە باوەڕپێکراوانەی لەژێر سەرپەرشتی و مۆڵەتی بانکی ناوەندییە.

🔸سەرقاڵی پرۆسەی تەوتینین لەچوارچێوەی (هەژماری من) کە گشت مەرج و پێداویستییەکانی بانکی ناوەندیان جێبەجێکردووەو حکومەتی هەرێم تەنها ڕۆڵی ئاسانکاری دەگێڕێت، ئەگینا پرۆژەکە بانکە ڕێپێدراوەکان ئەنجامیدەدەن کە هەندێکیان لەپرۆسەی تەوتینی ناوچەکانی تری عێراقیش بەشدارن.

🔸هەرێم خوازیاریی خۆی دەربڕی بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، تا داهاتەکەی بچێتەوە نێو گەنجینەی گشتی عێراقەوە.

🔸لەبەرامبەر ئەم پابەندییانەش، ئەنجومەنی وەزیران داوای لەعێراق کرد هاوتای ناوچەکانی تری عێراق، شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت، بەتایبەت مووچەی موچەخۆرانی هەرێم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close