
ڕاگەێنراوێک لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕینەوە بۆ مامۆستایانی سەربەرز.
باسک نێت
مامۆستایانی سەربەرزو خۆڕاگر دیارە وەک هەمیشە مامۆستایان لەپێشەوەی هەڵوێست وەرگرتن بوون دژی ئەو بێ ڕێزی و برسیکردنەی دەرحەق بەکۆمەڵگا دەکرێت .
ئێمە وەک ئەنجوومەن تەواو لەدۆخی دارایی مامۆستایان و مووچەخۆران ناڕازین ونیگەرانین، دیارە هێزەکانی دەسەڵات و ئەوانەی خۆیان بەئۆپۆزسیۆن دەزانن لەئاست ئەم هەمووستەمە خۆیان کردوەتە کەڕەی شەربەت و خەریکن بازرگانی بەژیان و بژێوی ئێمەوەدەکەن، بۆیە ئێمە وەک ئەنجوومەنەکان هیچ چاوەڕوانیەکی ئەرێنیانەمان لەدەسەڵات نەبوەو نییە ،بەڵام دیارە ئەو هێزانەیتریش باکیان بەژیانی خەڵک نییە
بۆیە: لێرەوە داوا لە مامۆستایان فەرمانبەران دەکەین لەبەرامبەر ئەم بێ باکییەی دەسەڵات بێدەنگ نەبن و هەڵوێست وەرگرن لەبەرامبەر هەر ۳۰ ڕۆژ جارێک مووچەیەکی شایستە هەیە چەند ڕۆژ مووچە دواکەوت ئەوەندە بایکۆت بکەن .ئەرک بەرامبەر بەمافە.
چاوەڕوانی ئێمە بەمانای خۆبەدەستەوادان نایەت. بەڵام ئەم ستەمە لە لەسەر هەموو مووچەخۆرانە!!!
هیوادارین فەرمانبەران دەست بار بۆئەم نادادیە نەگرن و خاوەن هەڵوێستی مەردانەی خۆیان بن.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕین
2024/12/4