ئابووریعێراقهەواڵ

پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیار دەدات

پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیار دەدات

باسک نێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی چەند تەوەرێکەوە کۆ ببێتەوە

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری ئەو بڕگەی پرۆژەیاسای بودجە دەکات کە پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ماددەی ١٣ بڕگەی جیم، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

دەنگدانە لەسەر دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی، هەروەها دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای پاسپۆرت.

خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق.

له‌ 25ی ئاداری 2023ـەوە هه‌ناردەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ڕاگیراوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close