عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ١٢دەنێرێت بۆ بەغدا

سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی ١٢یان بۆ وەزارەتی دارایی هێناوە.

باسک نێت

لە وەزارەت وردبینیی لیستەکان کرا، یەک دوو شوێن کەموکوڕییان هەیە، وەزارەت ئاگاداری کردوون چارەسەری کەموکوڕییەکانیان بکەن و ئەمڕۆ ڕەوانەی بکەنەوە.

هەفتەی داهاتوو لەدوای ٩ی ١٢وە لیستی مووچەی مانگی ١٢ بۆ دارایی فیدڕاڵ دەنێردرێت.
پێشتر پێویست بوو، فەرمانگەکان تاوەکوو ١٠ی مانگ لیستی مووچە ڕەوانەی دارایی بکەن، بەڵام لەسەر داوای دارایی فیدڕاڵ و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی ساڵی ٢٠٢٤، زووتر لیست ئامادە کرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close