عێراقكوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵیی ناوەڕۆكی بڕیاری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە

مادەی 14 ی دەستوری كۆماری عێراقی ساڵی 2005 دەستەبەری پێویستی چەسپاندنی یەكسانیی لەنێوان هاوڵاتییانی عێراقدا كردووە، پێویستە ئەو چەسپاندنە بەشێوەیەكی كرداریی بێت نەك تیرۆریی لەپێناو دروستكردنی ئینتیمای نیشتمانیی ڕاستەقینە لەلای هەموو ڕۆڵەكانی گەلی عێراق .
ئەمەش وا دەخوازێت سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و سەرجەم ئەندامانی وەزارەتەکانی دەوڵەت، چ مەدەنی و سەربازی، لە هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی هاوتاكانیان لە دەزگا و دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت .

گەلی کوردمان خاوەنی بەهای بەرزی مرۆیی و ئەخلاقی و نەتەوەییە و لە خەباتی درێژخایەنی خۆیدا لە دژی دەسەڵاتی پێشوو، هەر وەک باقی گەلی عێراق، قوربانییەكی زۆری داوە و ئەمەش داوای پێویستی بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوانیاندا دەکات لەنێوان سەرجەم هاوڵاتیان بەتایبەت سەبارەت بە مووچەی هەرێم.

حکومەتی فیدراڵی بە درێژایی ساڵانی پێشوو بڕە پارەیەکی زۆر زۆری قەرز بە حکومەتی هەرێم داوە، كە پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 بووە، ئەو ئاستەنگانەی لانەبرد کە بوونە هۆی ئەم پێشێلکارییە، ئەو قەرزانەش لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پێدانی مووچە بەکارنەهێنراوە.

بەهرەمەندبوون لە مافە ئابوری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان بەگوێرەی ئەوەی لە ماددەکانی (22-36)ی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005دا هاتووە، پەیوەندییەکی پتەو و ڕاستەوخۆی بە بەهرەمەندبوون لە مافە سیاسییەکانەوە هەیە، بۆیە بێبەشکردنی خەڵک لێیان یان کەمکردنەوەی ئەو سوودە بۆ هەموو هاوڵاتیان یان بۆ گروپێکی دیاریکراویان، جیاکارییە و هیچ بنەمایەكی بابەتیانە و پاساوی نیە.

ملکەچکردنی دەوڵەتان بۆ دەستوور لە ژێر ڕۆشنایی چەمکی دیموکراسیی، دەبێتە هۆی یەکسانی و جیاکاری نەکردن بە هەر هۆکارێک، ئەمەش پێویستی بە پابەندکردنی دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەهرەمەند بن لەو ماف و ئازادییانە و ئەو ئاستەنگانە لاببەن کە ڕێگریان لێدەکەن بەتایبەت پرسی مووچە لە هەرێمی کوردستان.

ئامانجی بنەڕەتیی دەسەڵاتی دەستوریی، پابەندكردنی دەسەڵاتە فیدراڵیەکانە بە سنورەكانی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی و تێپنەەڕاندنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ سنووری ئەو دەسەڵاتانە لە پێناو پاراستنی ماف و ئازادییە تایبەتییەکان.

بۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەلمێنرا، کە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان وەک هاوتاکانیان لە فەرمانگەكانی ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی بە بەردەوامی و بەشێوەی ڕێكوپێك مانگانە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش پێشێلکردنی بڕگەکانی مادەکانی (١٤، ١٦، و ٢٢-٣٦)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥، کە ئەم پێشێلکارییە دەبێت بە پێی دەستوور لاببرێن واتە لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگری لە هەر هاووڵاتییەک دەکات لە بەهرەمەندبوون لە مافە دەستوورییەکانی.

هیچ دەسەڵاتێكی دیارییكراو بۆی نیە سودی خراپ لە دەسەڵاتە دەستورییەكانی ببینێت بەجۆرێك كە ببێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیی نەتوانێت مافە دەستورییەكانی بەدەستبهێنێت .

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close