
میلیشیاكانی عێراق:
هەڕەشە لە عەلی “زەیدی” دەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن
باسک نێت
بەرپرسی ئەمنی گرووپەكانی مقاومە (میلیشیاكانی عێراق) لە راگەیەندراوێكدا هەڕەشە لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و ژمارەیەك مەرجی دیاریكردووە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەر حکومەتێک بەمەبەستی کارکردن لەگەڵیدا سەبارەت بە چەك :
1- چوونەدەرەوەی تەواو و راستەقینەی هێزەکانی دوژمنی ئەمریکی لە زەوی و ئاسمانی عێراق و دڵنیابوونەوە لە نەگەڕانەوەیان، سەرەڕای رزگارکردنی بڕیاری سیاسی و ئابوری لە هەژموونی ئەمریکی.
2- دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە باکوری عێراق.
3-هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەوپێیەی چەکدارترین و مەترسیدارترین میلیشیایە بۆ سەر یەکپارچەیی عێراق، جگە لە پەیوەندییە گوماناوییەکانیان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی ئەمریکی ، بە ووتەی ئەوان.
دووەم: ئێمە زیاتر لە سەد رۆژ ئاراممان گرت لەسەر قسە و رەفتارە بەتاڵەکانی سەرۆکی راسپێردراوی حکومەت، گەنجەکە “عەلی ئەلزەیدی”؛ بەو هیوایەی لە هاوکێشەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی تێبگات و گوێ لە ئامۆژگارییەکانی سیاسییە بەئەزموون و بەتەمەنەکان بگرێت، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکمان لە تێگەیشتنی بۆ بارودۆخە ئاڵۆزەکانی عێراق و ناوچەکە لێ نەبینی، بەڵکو بەپێداگریی لەسەر گوێگرتن لەوانەی دوژمنایەتی شیعەی ئیمامی عەلی دەکەن، سەرۆکی دەستەی تەحریری عێراق و شام و (گیرفانبڕ) تۆم باراک، بەڵاکەی گەورەتر کرد.
سێیەم: ئارامگریمان بەرامبەر بە رەفتارە نابەرپرسانەکانی گەنجەکە زەیدی بەرەو کۆتایی دەچێت، وەک هەڵکوتانە سەر ماڵان و ترساندنی خێزانی شەهیدان، برینداران، موجاهیدان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی دوژمنی ئەمریکی.
جەخت دەکەینەوە، ترساندنی خێزانی قوربانییدەران و پارێزەرانی خاک کاریگەرییەکی قوڵی هەیە و بە تێپەڕبوونی کات لەبیر ناچێتەوە، بیرى زەیدی دەخەینەوە: تۆ خەریکی بازرگانی بووی و لەناو ئارامی و خۆشگوزەرانیدا دەژیایت و گەنجینەکەت لە ملیارەها دۆلار پڕ دەکرد، لە کاتێکدا خوێنی ئێمە بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و هێشتنەوەی دەوڵەت و پیرۆزییەکان دەڕژا؛ کەواتە خۆت لەبیر نەچێت، تۆ لەبەرامبەر پیاوانێکدا وەستاویت کە لە ڕێگەی خوادا لە لۆمەی هیچ لۆمەکارێک ناترسن.
چوارەم: چاوەڕوانین لە برا گەورەکان و داناکانیان کار بکەن بۆ چاککردنەوەی ئەم لادانە ئەمنییەی کە سەرۆکی راسپێردراو دروستی کردووە، تاوەکو هیچ بیانوویەک بۆ کەس نەمێنێتەوە و بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و پاراستنی کەرامەت و رۆنەچوونە ناو ئەوەی دوژمنان پێی دڵخۆش دەبن.




