باسک نێت
لە چوارچێوەی ئەو كێشانەی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق درووست بووە، سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی پێی وایە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان گونجاوترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سەرۆكاییەتی پەرلەمان.
مەحمود حەیانی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە بارەی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە ، زیاتر لە پێنج مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆكە، ئەمەش بۆشایی سیاسیی درووستكردووە و بە پێشێلكارییەكی یاسایی دادەنرێت، وتیشی لە ئێستادا گونجاوترین بژاردە بۆ چارەسەرى کێشەکان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە پۆستى سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ سوننە هەژمار نەكرێت، كە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە وەك نەریتێك لە نێوان پێكهاتەكان دانراوە.
ڕۆژی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەریەكە لە محەمەد حەلبووسی هێنا و لەوکاتەوە تا ئێستا پەرلەمان نەیتوانیوە سەرۆکی نوێ دیاری بکات