بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ

كۆبوونەوەی بەرفراوانی مەكتەبی ڕاگەیاندن ئەنجامدرا

كۆبوونەوەی بەرفراوانی مەكتەبی ڕاگەیاندن ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 18/9/2024 كۆبوونەوەی بەرفراوانی مەكتەبی ڕاگەیاندن ئەنجامدرا.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی و بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندن و بەشداربوونی ئەندامانی مەكتەب و ژمارەیەك لە ڕاگەیەندكارانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستیپێكرد.
كۆبوونەوەكە لە ناوچەی مێرگەپانی شاری سلێمانی ئەنجامدرا، بە چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستیپێكرد و دواتر لەلایەن بەرپرسی مەكتەبی ڕِاگەیاندن ووتەی بەخێرهاتن پێشكەشكرا كە تیایدا سوپاسی ڕابەر و مەكتەبی ڕابەر و سەرجەم ڕاگەیەندكارانی كرد كە بە دڵسۆزییەوە كار بۆ پێشخستنی زیاتری ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكەن.
وتیشی”سوپاس بۆ خودا توانیومانە دەنگ و ڕەنگی بزووتنەوەی ئیسلامی بە بانگەوازێكی ئیسلامیانە و كوردانە بگەیەنینەوە نێو ماڵەكانی هەرێمی كوردستان و بەڵێنیشیدا بە پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان بەردەوام بن لە گەشەی زیاتر.

پاشان بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە وتەیەكیدا وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە بەرپرس و ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی جیهانی بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایە كلتوری وڵاتان بشێوێنێت و كار لەسەر شێواندنی ژیان و شێوازی ژیانی مرۆڤایەتی دەكات، بۆیە دەبێت ڕاگەیاندنی ئیسلامی بە هەموو هەوڵێك ڕووبەڕووی ببێتەوە و موسڵمانان هۆشیار بكاتەوە لەو پیلانە گڵاوانەی كە دانراون.
وتیشی”هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ پێشخستنی زیاتری ڕاگەیاندن، چونكە بە هۆكارێكی خێری دەزانین بۆ هۆشیاركردنەوەی موسڵمانان لە هەر پیلانێكی نەخوازراو و هاوكات ڕێنیشاندەرێكی باشیشە بۆ هۆشیاری نەوەی نوێ”.
رابەری گشتی، بەڵێنی بەڕاگەیاندكاران دا هەموو هەولێك دەدەن كە پاڵپشتی تەواوەتی ڕاگەیاندن بكەن.
لای خۆشیانەوە ڕاگەیەندكاران بە پرسیار و تێبینییەكانیان كۆبوونەوەكەیان فراوانتر كرد.

 

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close