كاروانی شەهیداننوسەران

ئەوەی ئێستا هەیە بەرەکەتی خوێنی شەهیدانی بزووتنەوەیە

ئامادەکردنی: محەمەد ئاراس

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەهەورامان بە کوڵەباڵەوە ووتارێکی پێشکەش کرد.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ ڕێزگرتن لە بنەماڵەی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕابەری گشتی بەشێوازێکی جیاواز دەرکەوتوو بەکوڵەباڵەوە، ووتارێکی پێشکەشکرد و چەندین بابەت و تەوەری گرنگی وروژاند.

سەرەتا باسی پێگەی شەهیدی کرد لەئیسلامدا و ووتی شەهید بۆیە ناشۆردرێت و کفن ناکرێت بە بەرگی خوێنینەوە دەنێژرێت چونکە نامرێت و زیندوە.

دواتر باسی سەرەتای دروستبون و اعلانی جیهادی بزووتنەوەی کرد ووتی کاتێک ئێمە بانگەوازی جیهادمان دژ بەڕژێمی بەعس کرد زۆر کەس ئەوجورئەتەیان نەبوو، گاڵتەیان پێدەهات و بەخەتەر و ترسناکیان دەزانی فتوای جیهاد و ڕوبەڕو بونەوەی حکومەتی عێراق، بەڵام بزووتنەوە بڕیاری خۆی دابوو (مامۆستا مەلا عوسمان) بانگی جیهادی دژی ڕژێمی تۆتالیتاری بەعسدا، بەشاهیدی و دانپیانانی تەنانەت نەیارەکانیشمان گۆڕانێکی نەوعی و کاریگەربوو بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی بزووتنەوە ئەو کەلێنە گەورەی پڕکردەوە.

بۆ هەتایە مێژووی کورد شانازی ئەکات بەخەبات و جیهادی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە، دژ بەداگیر کاری و زوڵم و ستەمەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، سەلماندمان بۆ هەمووان چۆن لایەنە نیشتیمانی و قەومییەکان بەرگری لەخاک و نیشتیمان دەکەن، ئیسلامییەکانیش بەدەستی بەدەستنوێژو و بەمشکی و کوڵەباڵ و جامەدانی و مێزەری سپییەوە، لەسەنگەری ڕوبەڕوبونەوە دژ بەداگیرکاری کوردستان، وەک شێر دەوەستنەوە.

ڕابەری گشتی ڕویکردە خانەوادە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی بزووتنەوە و پێی ووتن، سەرتان بەرزبێت ئێوە مایەی شانازی و شکۆی ئومەتێکن و ئێمەش شانازیتان پێوە ئەکەین، نەک تەنها ئێمە لەکوردستانی باشوور، لە کوردستانی گەورەش هەرچی مسوڵمان و زانای ئاینی و بانگخواز و هێز و هوشیاری ئیسلامی و ئەوەی فێری دین بوبێ قەرزاری خوێنی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامییە.

ئەوەی ئێستا هەیە بەرەکەتی خوێنی شەهیدانی بزووتنەوەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close