نوسەران

بزووتنەوەی ئیسلامی مەیدانێک بۆ پێگەیاندنی پیاوان

ناصیح مه‌جید

لەدوای ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی و ڕاھێنانی پێشمەرگەکانی لەسەر چۆنیەتی بەکار بردنی چەک و چۆڵی سەربازی، کۆمەڵێک کەسی بەتەمەن پەیوەندیان کرد بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە بەتایبەتی لە ھێزی سەلاح دینی ناوچەی ھەورامان ،ئەم کۆمەڵە کەسە ھەرچەندە بە ڕواڵەت پیر بوون بەڵام لە ھیمەت بەرزیا لە زۆرێک لە کەسانی گەنج و توانادار ئەمان توانادار تربوون ،کاتێک پێیان وترا ئێوە بۆچی چەک ھەڵئەگرن ئەمان وتیان : ئێوە پاداشتان ئەوێت ئێمەش وەک ئێوە پاداشتی جیھاد کردنمان لەخوای گەورە داوایە ،ئەگەر ئێوە وا نیشان بدەن کە ئێمە پیرین و ناتوانیین لە پێناوی خوادا بچەنگێین ئەوا ئێمە ئەتوانین خزمەتی بنکەوبارەگاکان بکەین یان ھەر ھیچ نەبێت لە کاتی ڕووبەڕووی دوژمندا ئێمە ئەوەستین تا ئێوە لەپشتی جەنازەکانی ئێمەوە جەنگی خۆتان لەدژی دوژمنانی داگیر کار بکەن ،بەڵی بەم گیانی بەرنگارییەوە چەکی جیھادیان کردە شان بوونە پۆلێک پێشمەرگەی بەھیمەت بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی و ڕوێنەری گیانی بەرنگاری و ھیمەت بەرزی بۆ پێشمەرگە لاوەکان ،ئەم موجاھیدە سەربەرزانە کۆمەڵێک ڕەفتاریان نوان کە پڕاو پڕ زیندوکەرەوەی ئەو مێژوە زێڕینەی سەردەمی ھاوەڵان بوو،لەڕووی لەخۆبردەیی و نواندنی تەوازع و بەخشین لە ڕێی خواو کۆکردنەوەی کەلوپەلی پێویستی جەنگی بۆ بڕا موجاھیدەکانیان ئەمە سەرەڕای ئیسار لە پێناوی خوادا.ئەمەش ناوی ئەو پێشمەرگانەیە و کەلە ئێستادا بەشێکی زۆریان شەھید بوون و گەڕاونەتەوە لای خوای خۆیان و بەشێکی کەمیان لە ژیادا ماون ،خوای گەورە ھجرەت و جیھادی لێ قبوڵ کردبن و تەمەنی درێژ و پڕ لەخێریش بەوانە ببەخشێ کە لەژیاندا ماون
ناوی پێشمەرگە بەتەمەنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی
١-ێاڵح محمد عزت
٢-فەرھاد خاڵە
٣- خواکەرەم رۆستم
٤- محمد ڕۆستم
٥- ێاڵح غفور
٦- قادر حمە مراد
٧- مام رحیم
٨- مام مجید
٩- عبداللە سیاو مێوەیی
١٠- حاجی محمد (ھانەدنی)
١١- حمە امین بارام
١٢-حاجی ێادق
١٣- حمە خان قادر
١٤ – لتیف حمە ێالح
١٥- حمە علی حمە ێالح
١٦- حاجی ابراھیم
١٧- حاجی حسین

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close