نوسەران

له‌ساڵ یادی وه‌فاتیدا…

له‌ساڵ یادی وه‌فاتیدا…
پەیڤێك بۆ زاناوموفەسیر(مامۆستائەحمەدكاكەمەحمود)

✍️عەلی حاجی زەڵمی✍️- باسک نێت

خوای گەورە منەتی زۆرە بە سەرمانەوە بە تایبەت بەسەر ناوچەی هەورامان وشارەزورەوە چونكە چەندین مامۆستای عەمامە پاك‌و بۆ خوا ژیاوو سوڵحاوماندونەناس بۆ دیین‌و گەلی‌و هۆزەكەیانی تێدا هەڵكەوتووە، كە زۆر سەختی‌و زەحمەت‌و ژیانی كوللەمەرگییان چەشت لەپێناو گەیاندنی بانگەوازەكەیان‌و بۆ ساتێك درێغیان نەكردو نەوەستان، بۆیە دەبێت ئێمەش وەك وەفایەك بۆ ئەو ماندووبوونەیان ڕێبازە ڕاستەكەیان بەرنەدەین‌و ئامۆژگاریەكانیان كە پڕ بوون لە وتەی جوان‌و لە ڕەفتاری خۆیاندا ڕەنگی دەدایەوە بەهەندوەربگرین إنشا‌والله ببینە سەربازو درێژە پێدەری ئەو ڕێگایەی ئەوان
مامۆستا ئەحمەد یەكێك بوولەو مامۆستایانەو هەردەم ئامۆژگاریەكانی لە گوێماندا دەزرنگێنەوە، هەمیشە دەیفەرموو :ماندوو نەبن نائومێد مەبن دەرئەنجام هەر بۆ ئێمەی موسوڵمانە ئەگەر ڕاست بكەین لەگەڵا خوا، لەوپەڕی نائومێدی‌و ناڕەحەتیدا بەم وتەیە وزەی دەدایەبەرمان، ئەوا ئێمەش ناپسێین هەروەك ئێوە نەپسان‌و ئەو هەموو تەنگ‌و چەڵەمە‌و ناڕەحەتیە هاتە ڕێتان هەر بە بەرزی مانەوەو چۆكتان دانەداو ملتان دانەنەواندو بۆ دنیا دەستتان لە دین بەر نەداو هەموو نەهامەتیەكتان چەشت تەنها لەپێناو خواو دینەكەیدا، خۆتان نەدۆڕاندو سەرتان نەوی نەكرد بۆ خۆشی ژیانێكی كەم بایەخ‌و كەم خایەنی دونیا.


مامۆستائەحمەدبەرەحمەت بێت هەر كات ئێمەی دەبینی دەیفەرموو (بنوسن) بە قەڵەم پەیامەكەتان بگەیەنن‌و هانی دەداین بۆ نوسین، هەروەك جەنابی تا كۆتایی تەمەنی نوسیی‌و تا لە ژیاندا بوو چەك‌و قەڵەمی وەك یەك گرتە دەست‌و دەستی لە هیچ كامیان بەرنەدا، هەروەك ئێستە بەرهەمەكانی دەبینین جگە لە كتێبە بەنرخەكانی تەفسیرە بەپێزە كەم وێنەكەشی كەوتە بەر دیدەمان كە إنشا‌والله دەبێتە چرای قیامەت‌و بۆی.


لەروی سیاسیەوە هەردەم ئامۆژگاری بۆهەمولایەك بریتی بولەبرایەتی یەكریزی وبەردەوامی و لەسەرشارێگەی ئیسلام ،هەروەهاهەمیشە دوپاتی دەكردەوە كە شكۆمەندیمان و سەربەرزیمان بەندە بەسەر بەرزی بزووتنەوەكەمانەوە، لەبەر ئەوە كاتێ باسك بۆ ماوەیەكی درێژی زیاتر لەشێوەی ئەبو تالیب گەمارۆی ئابوری و سیاسی ویسترا مێژووی باسك لەسەر شانۆی سیاسەت و حزبایەتی نەهێڵرێ ئەوە زۆر نیگەرانی دەكرد ,شەو ڕۆژ لە هەوڵی شكاندن ئەو گەمارۆیەدا بوو، مامۆستا ئەحمەد سەركردەیەكی زانا و بوێر و هەڵگری پاكترین عەقیدە بوو، هەر لە سەرەتای پێگەیاندنیەوە تا كۆتای تەمەنی زۆر بە مەردی بە سەربەرزی ، بە نەبەزی، بە كۆڵ نەدان، لە گەیاندنی پەیامی پێغەمبەراندا، ژیانی بردە سەر زۆر زانایەكی عەمەلی بوو، شاخ و داخ و ئەشكەوتەكانی چیاكانی هەورامان و سورێن شایەتی هەنگاوە بە عەمەلیەكانی ئەون توانی لە زەمەنە تاریك و دواكەوتووەكاندا جیهادی پێغەمبەر و هاوەڵانی زیندوو بكاتەوە و ئیسلام لە چوار چێوەی نەزەری و بازنەی مزگەوت دوور بخاتەوە و بیخاتە ناو ساحەی عەمەلیەوە.

مامۆستای مەرحوم خەونی بە یەكڕیزی ئیسلام دۆستانەوە دەبینی هەوڵی بۆ دەدا، بە دواچارەسەری دەزانی هەر بۆ ئەو مەبەستە هەر ڕۆژە لە شارو شارۆچكەیەك و لایەكی ئەم كوردستانە بوو، ئومێد دەكەین هەوڵەكانت كارەكانت بەو ئاڕاستەیە كە لە تەمەنت دا نەهاتنە دی بێنە دی لە ئێستا و داهاتوودا.

خوای گەورە جێگات پڕ بكاتەوە بۆ ئیسلام‌و موسوڵمانان‌و ئەولادەكانت ببنە درێژەپێدەری ڕێبازەكەت تەفسیرەكەشت بكاتە مایەی هیدایەتی گەنجان‌و لاوانی كوردزمان كە هەمیشە خەمخۆری خۆیان‌و دیین‌و ڕەوشتیان بوویت.هەزاران سڵاو لەگیانی پاكی مامۆستای زاناو موفەسیروسیاسەت مەداروگشت شەهیدانی رێگەی یەخواپەرستی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close