
زۆر خوێن بەهەدەر دەڕوات،
زۆر مردن بێ وانە کۆتایی دێت،
زۆر مرۆڤ دەڕۆن و دونیا و قیامەتیان لە دەستداوە
باشترین مردن ئەو مردنەیە زیندووەکان ڕاچڵەکێنێ و بەخەبەر بێنێ، ئەهلی غەززە ئەوەندە پاکن مردنەکەشیان ئاسایی نیە، مردنەکەشیان پڕ وانەیە، مردنەکەشیان هەستانەوەی ئوممەتە، ڕوحدانەکەیان ڕووح بەبەرداکردنەوەی ئوممەتە، خوێنەکەیان بەهەدەر ناڕوات، بەڵکو دڵۆپ دڵۆپ و تک تک دەڕژێتە ناو خوێنبەر و خوێنهێنەرەکانی موسڵمانانی جیهانەوە، زۆربەی مرۆڤەکان مردار دەبنەوە، مردنەکەیانە مردنێکی ترە، مردنەکەیان ژیان ناهێنێ، کەوتنەکەیان هەستانەوە ناهێنێ، بەڵام ئەهلی غەززە بە خوێنی خۆیان مێژووی خۆیان و ئیسلام و موسڵمانان و عەزیمەت و عیززەت و چۆک دانەدان و تەسلیم نەبوون و …
دەنوسنەوە، بە خوێنی خۆیان ڕزگاری و ئازادی و سەربەرزی خۆیان و ئوممەت دەنوسنەوە، ئەوان لە جیاتی هەموو ئوممەت سنگیان داوەتە بەر گولە و سارۆخی هەموو زایۆنیزم و خۆرئاوا و ئەمریکا و ئەوروپا، سنگ و سەریان ڕاگرتووە بۆ ئەوەی بەر ئوممەت نەکەوێت و بەر خۆیان بکەوێت، بۆئەوەی خۆیان بڕۆن و ئوممەت بمێنێت، بۆئەوەی خۆیان بمرن و ئوممەت زیندوو بێت.
م.صلاح الدین احمد ✍️باسک نێت