ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتینوسەران

سیاسەت ئەمری واقیعە و دورە لە عاتیفەوە

سیاسەت ئەمری واقیعە و دورە لە عاتیفەوە..

یاد محمد✍️باسک نێت
پێویستە سەرکردەکان بڕیار بدەن لەسەر بنەمای دەسەڵات، کات، بەرژەوەندی و دەرئەنجامەکان نەک توڕەیی، خۆشەویستی، یان شانازی کەسی. نموونەیەکی مۆدێرن ئەحمەد شەرعە کە لە خەباتی شەڕانگێزانە بەرەو دانوستانی سیاسی و بنیاتنانی دەوڵەت گۆڕا و نیشانی دەدات کە چۆن مانەوە لە سیاسەتدا زۆرجار پەیوەستە بە خۆگونجاندن لەگەڵ واقیع لەبری ئەوەی لە ئایدۆلۆژیادا گیر بخۆیت.

نموونەیەکی مێژوویی ئۆتۆ ڤۆن بیسمارکە، کە ئەڵمانیای نوێی دامەزراند یان یەکگرتوی کردن نەک لە رێگەی وتاری سۆزداریەوە بەڵکو لە رێگەی هاوپەیمانی دروست و هەڵبژاردنی شەری دروست، لە ساتەوەختی خۆیدا دیبلۆماسی پراگماتیکانە.

جەنابی ڕابەر، بەو هەموو موئامەرە ناوخۆی و ناوچەییەوە کە لێی کرا بە هەنگاوی دروست و سەبر، لێهاتووی سیاسی چۆکی دانەدا و خوێندنەوەی سیاسی و تێڕوانینی قوڵی بۆ بابەتەکان رۆژ بە رۆژ ڕونتر ئەبێتەوە بۆ سیاسیەکان و دەبێتە جێگەی سەرەنجی گەورە و بچوک، نەک تەنها بۆ ئیسلامیەکان بەڵکو گەورەی بەرێزیان جێی سەرەنجی ئەکادیمی و نوخبەکانە.

بۆیە زۆر و بۆری نیە و ئایندەیەکی ڕۆشن چاوەڕێیە..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close