بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستان

لەگەڵ بەشێک لە ڕاگەیەندکارانی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە

باسک نێت – هەڵەبجە

بەرواری ١٩/٣/٢٠٢٣ سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی، پاش بەسەرکردنەوەی ستۆدیۆکانی کەناڵی باسک و دەنگی ئیسلام، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیەندکارانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەڵەبجە و هەورامان کۆبووەوە.
ناوبراو وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە بەگەڕخستنەوەی چالاکی میدیایی لە ناوچەکە هیوای خواست بە گوڕ و تینی نوێوە هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ فراوانکردنی میدیای باسک.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەب گوێی لە بۆچوون و سەرنجی ئامادەبوان گرت و بەڵێنی دا بە پێی توانا داواکارییەکان بۆ گەشەکردنی میدیای باسک جێبەجێ بکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close