ئابووریعێراقكوردستان

راوێژکارێکی سودانی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەلێنی نێوان بەهای فەرمی ئاڵوگۆڕ و بازاڕی ئازاد لەم جۆرە وڵاتانەدا روودەدات، کە بازاڕی ئازاد بە تەنیا کاریگەری لەسەر جوڵەی دراو هەبێت

بەڵام بانکی ناوەندی لە رێگەی خسنتەڕووی دراوی بیانی لەماوەی رابردوودا، توانیویەتی کاریگەریی باش لەسەر بازاڕی ئازاد دروستبکات و تاوەكو رادەیەک دینار بەهێزبکاتەوە

راوێژکارەکەی سودانی باسی لەوەشکردووە، جیاوازی ئەو دوو بەهایە لە ئێستادا بەرەوکەمبوونەوە دەڕوات، نرخی بازاڕ وردە وردە لە نرخی فەرمی نزیک دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی رێکارە بانکییەکانەوە بەدیهاتووە، چاوەڕوانیش دەکرێت تاوەكو کۆتایی ئەمساڵ کۆنتڕۆڵی بەهای دینار بکرێت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close