
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەرفەتی کارکردنی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی ڕاگەیاند
باسک نێت
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا،رایگەیاند: ” پێشکەشکردنی داواکارییەکان لە رێگەی ئەو لینکەوە دووپات دەکاتەوە کە لەلایەن دەزگای ئامار وسیستمی زانیاری جوگرافی بۆ کارکردن لە سەرژمێری گشتی دانیشتووان و خانووبەرە کە بڕیارە لە 20-11-2024 بەڕێوەبچێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “فۆرمی داواکاری لەسەر دەروازەی خزمەتگوزارییە حکومییەکان بەردەستە وداواکارییەکە تا ڕۆژی چوارشەممە 14-8-2024 بەردەوام دەبێت”.
لەرێگەی ئەم لینەکەی خوارەوە دەتوانیت فۆرمی داواکاری بۆکارکردن لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی عێراق پێشکەش بکەیت:
https://census.ur.gov.iq/
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە