جیهانڕاپۆرت

رێکخراوی یونیسێف هۆشداری ئەدا لەبارەی زیانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل

رێکخراوی یونیسێفى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی منداڵان رایگەیاند، زیاتر لە نیوەی ئەو خوێندنگەیانەى وەکو شێڵتەر بۆ ئاوارەکانی غەززە بەکاردەهێنران، لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.

باسک نێت
رێکخراوی یونیسێفى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی منداڵان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئاوارە ناوخۆییەکانی غەززە، خوێندنگەکانیش شوێنی سەلامەت نین و بە پێویستى زانى کۆتایی بە توندوتیژیی دژی منداڵان بهێنرێت.


یونیسێف باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، خوێندنگە و شێڵتەرەکان پێویستە بپارێزرێن، بەڵام تائێستا، زیاتر لە نیوەی ئەو خوێندنگەیانەى وەکو شێڵتەر بۆ ئاوارەکانی غەززە بەکاردەهێنران، لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل خوێندنگەی تابعینی لە غەززە بۆردوومان کرد و تێیدا نزیکەی 100 کەس کوژران کە 17ـیان ژن و منداڵ بوون و 54 کەسی دیکەش برینداربوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close