
توركمانەكانی كەركوك داوای (18) پۆستی پارێزگای كەركوك دەكەن
باسک نێت – کەرکوک
غەریب عەسكەر توركمانی پەرلەمانتاری عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە كە پێكهاتەی توركمان (32%)ی پۆستەكانی كەركوكیان بەردەكەوێت كە دەكاتە (18) پۆست.
ئەو پۆستانەی بۆ پێکهاتەی تورکمانی پارێزگای کەرکوک دانراون بریتین لە:
1ـ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا
2ـ جێگری پارێزگار
3ـ یاریدەدەری پارێزگار
4ـ ڕاوێژکاری پارێزگار
5ـ ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا
6ـ یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیس
7ـ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی
8ـ بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا
9ـ بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگهو پردەکان
10ـ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو
11ـ یاریدەدەری شارەوانی
12ـ یاریدەدەری شارەوانییەکان
13ـ قائیمقامی ناوەندیی
14ـ بەڕێوەبەری ناحیەی تازە
15ـ بەڕێوەبەری ناحیەی یایچی
16ـ بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان
17ـ سکرتێری لیژنەی ئەمنی
18ـ بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە




