كوردستانهەواڵ

ژمارەی کورسی پارێزگاکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا

باسک نێت

وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 100 كورسی پێكدێت، كه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی 38 كورسی و بۆ پارێزگای هه‌ولێر 34كورسی و بۆ پارێزگای دهۆكیش 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 3 كورسی ده‌بێت.

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاند:” كۆمسیۆن رێنماییه‌كانی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرد و به‌پێی رێنماییه‌كه‌ هه‌ر حزبێك بۆی هه‌یه‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه‌ ببه‌ستێت و له‌كۆمسیۆن ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ تۆماربكات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوكات كۆمسیۆن رێنماییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كانیشی په‌سندكرد، كه‌ هه‌ر حزبێك ده‌توانێت له‌یه‌ك بازنه‌دا ته‌نها یه‌ك هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بدات، یاخود ده‌توانێت به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداربێت و ناوی كاندیده‌كانی بۆ كۆمسیۆن بنێرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ حزبێك بۆی نییه‌ له‌یه‌ك بازنه‌دا دوو هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بدات”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو:”هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 100 كورسی پێكدێت، كه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی38كورسی و بۆ پارێزگای هه‌ولێر34 كورسی و بۆ پارێزگای دهۆكیش 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 3 كورسی ده‌بێت”.

جومانه‌ غه‌لا باسی لەوەشکردووە: “هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا دابه‌شكراون، كه‌ بازنه‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌)”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close