كوردستانهەواڵ

نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری بۆ جاری سێهەم درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدانی لە هەرێمی کوردستان بۆ جاری سێیەم درێژکردەوە

ئەمڕۆ کۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ ١٠ی ئەم مانگە درێژکردەوە و رایگەیاند تا ئێوارەی هەمان رۆژ تۆمارکردن بەردەوام بێت.

پێشتر کۆمسیۆن دووجاری دیکە وادەکەی درێژکردبوویەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە مەرسومێکدا ١٠ی مانگی شەشی ئەمساڵی وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

ئەگەر پارتی و یەکێتی هاوشێوەی رابردوو کێشە بۆ هەڵبژاردنەکە دروست نەکەن پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنەکە لەوادەی دیاریکراودا بەڕێوەبچێت.

پەرلەمانی کوردستان ماوەی دوو ساڵە وادەی هەڵبژاردنی بەسەر چووە بەڵام بەهۆی رێگرییەکانی پارتی و یەکێتییەوە نەتوانراوە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close