
زەیدی لەبارەی دەروازە سنورییە داخراوەکانەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
باسک نێت
دەستەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکرایکرد، لەسەر رێنمایی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەستپێکردنەوەی هاتوچۆو ئاڵوگۆری بازرگانی لە هەرسێ دەروازەی سنوری شلامچە و مەندەلی و شیب بەم شێوەیە دەبێت:ـ
لە هەردوو دەروازەی شیب و شلامجە لە کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی یەکشەممە 13/9/2026 هاتوچۆی گەشتیاران دەستپێدەکاتەوە
لە ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلولی 20260 کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی شەلامچە دەستپێدەکاتەوە.
لە ڕۆژی سێشەممە 15ی ئەیلولی 2026، کاتژمێر 6ی بەیانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری مەندەلی دەستپێدەکاتەوە.
لە ڕۆژی پێنجشەممە 17ی ئەیلولی 2026، کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری شیب دەستپێدەکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




