
شاندێکی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
باسک نێت
بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.
سەردانەکە بەمەبەستی بەشداریکردنی راستەوخۆیە لە داڕشتنەوە و چەسپاندنی ماددە و بڕگەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ـی عێراق.
شاندە تەکنیکییەکە لە بەڕێوەبەری بەشی بودجە، بەشی ژمێریاری، راوێژکاری دارایی و چەند شارەزایەکی وەزارەتی دارایی هەرێم پێکهاتووە.
ئەرکیان کۆبوونەوەیە لەگەڵ تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




