ئابووریعێراقهەواڵ

دارایی عێراق لەبارەی دیارنەمانی زیاتر لە 2 ترلیۆن دینار هاتە دەنگ

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دیارنەمانی دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکەن و ڕایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکە نەبراوە، بەڵکو تەنها سڕ کراوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتەکە وەڵامی لێدوانێکی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە زانیارییەکان سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە لە هەژماری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ناڕاستن.

وەزارەتی دارایی ڕوونیکردەوە کە وەزیری کار بەدواداچوونی وردی بۆ باڵانسی هەژمارەکە نەکردووە، چونکە ئەو پارانەی ئێستا لە هەژمارەکەدان، پارەی گەڕاوەی کارتی زیرەکی سوودمەندان و پارەی تەمویلی گوازراوەن و دەستکاری نەکراون.

لە کۆتاییدا، وەزارەتی دارایی جەختی لە پابەندبوونی تەواو بە یاسا کردەوە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد پێش بڵاوکردنەوەی هەر لێدوانێک کە ببێتە هۆی شێواندنی ڕای گشتی، وردبینی لە زانیارییەکاندا بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close