
فڕۆکەیەک لە شارێکی ئەمریکا کەوتەخوارەوەو تێکشکا
باسک نێت
بەگوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، فڕۆکەیەکی دیکە لەجۆری Jet Rescue لە فیلادلفیا کەوتووەتە خوارەوە و بووە هۆی سوتانی ژمارەیەک ماڵ و ئۆتۆمبێل. سەرچاوەکان باس لە زیانی گیانی دەکەن.
فڕۆکەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی فیلادلفیا کەوتۆتە خوارەوە کە مۆڵێکی بازاڕکردن و چەندین خانووی نیشتەجێبوون لە ناوچەکە هەیە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکانی ساتی بەرکەوتنەکە تەقینەوەیەکی گەورە نیشان دەدەن.
ئەو وێنانەی راستەوخۆ دوای ڕووداوەکە گیراون نیشانی دەدەن کە چەندین خانوو و ئۆتۆمبێل سووتاون و ڕووبەرێکی گەورە لە پاشماوە دەبینرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




