
باسک نێت
سیپان عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە جێبەجێدەكرێت و پێویستی بە گرتنەبەری چەند رێكارێك هەیە كە ئامادەكردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە(میزان المراجعە)یە كە لیستی مووچە هیچ گرفتی نییە و مانگی یەك كراوەتە بنەما بۆ مانگەكانی دیكە.
وتیشی،”بە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەكە چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە