جیهانهەواڵ

ئەحمەد شەرع: بە عەقڵییەتی شۆڕش و چەکداریی دەوڵەت دروست ناکرێت

باسک نێت

سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێننەوە، چونکە ناتوانن بەو گرووپانە دەوڵەتى نوێى سووریا بنیادبنێن.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمانەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند، پێویستە دامەزراوەکان پێکهاتەی دەوڵەت بنیادبنێن، لە سەرۆکایەتیی کۆمارەوە تاوەکو پەرلەمان و حکومەت.

وتیشى: “دەمانەوێت وڵاتێک بنیادبنێین کە ئاستێکی نوێ لە دادپەروەریی لەنێوان خەڵکیدا بەدیبهێنێت و رێگریی لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی پێشوو بکات.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close